نه‌وا
به‌هۆی گرانفرۆشی ده‌مامكه‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سێ شوێنی دیكه داده‌خات و له دهۆكیش چه‌ند شوێنێك به داخستن سزادران.
له‌باره‌ی سلێمانییه‌وه، له‌شكر حه‌مید سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی زیادكردنی نرخی ده‌مامك له‌سه‌ر هاووڵاتیان، به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئاسایش و چاودێری بازرگانی سلێمانی سێ شوێنی فرۆشتنی پێداویستی پزیشكی له‌شاری سلێمانی داخراون.
وتیشی "لیژنه‌كان به‌دواداچونیان كردوه ئه‌و شوێنانه‌ی داخراون نرخی یه‌ك ده‌مامكیان له‌نێوان (4 بۆ 12) هه‌زار دینار به‌رزكردوه‌ته‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه) لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی دهۆك سه‌ردانی بازاڕیان كرد و به‌هۆی گرانكردنی نرخی ده‌مامكه‌وه، دوو ده‌رمانخانه و سێ كۆگای ده‌رمان و دوكانێك داخران.