نه‌وا
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له بازاڕی دارفرۆشان له شاری هه‌ولێر ئاگر له كۆگایه‌كی دارفرۆشتن كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه كارمه‌ندێكی ئاگركوژێنه‌وه برینداربو.
سه‌باره‌ت به روداوه‌كه، رائید سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش وته‌بێژی ئاگركوژێنه‌وه‌ی هه‌ولێر به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاگاداركراینه‌وه به بونی حاڵه‌تێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له كۆگایه‌ك له بازاڕی دارفرۆشانی هه‌ولێر، كه ده‌كه‌وێته پشت بازاڕی فامیلی مۆڵ.
وتیشی "تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵكرد و به‌هۆی هه‌وڵی به‌رده‌وامیان، یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانمان زامدار بوه و له كۆگاكه‌شدا جگه له زیانی مادی، هیچ زه‌ره‌رێكی گیانی نه‌بوه".
وته‌بێژی ئاگركوژێنه‌وه‌ی هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و كۆگایه چه‌ندینجار ئاگاداركراوه‌ته‌وه به دانانی سیستمی ئاگركوژێنه‌وه، به‌ڵام پابه‌ندنه‌بوه ئه‌گه‌ر پابه‌ندبوایه زیانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه هێنده گه‌وره نه‌ده‌بو، كه ئێستا هه‌یه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی ئاگركوژێنه‌وه هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه و قه‌باره‌ی زیانه‌كان رانه‌گه‌یاند و وتى "جارێ لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن".