نه‌وا
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاردراوه ئه‌و منداڵه ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵه‌یه‌ی به‌ره‌وڕووی ده‌ستدرێژی ببوه‌وه، بگه‌ڕێته‌وه بۆ قوتابخانه.
له راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه بڕیاردراوه، به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی لاڤان لوقمان بۆ هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك كه باوكی ده‌ستنیشانی بكات له هه‌ولێر".
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده راشیگه‌یاندووه، نمره‌كانی ئه‌و كچه خوێندكاره له وه‌رزی یه‌كه‌می ساڵی خوێندنی رابردووی، قۆناغی دووه‌م، بۆ وه‌رزی دووه‌میش حساب بكرێت له بۆردی نمره‌كان و ساڵی خوێندنی 2018-2019 ، به ده‌رچوو ئه‌ژماربكرێت.
هه‌ر به پێی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، نمره‌ی وه‌رزی دووه‌می ئه‌مساڵی ئه‌و كچه خوێندكاره بۆ وه‌رزی یه‌كه‌میش ئه‌ژمار بكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێریش راسپێردراوه، كه ته‌واوی پاڵپشتی زانستی و فێركاری بۆ لاڤان لوقمان دابین بكرێت.
ئه‌و كچه ساڵی رابردوو له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه ده‌ستدرێژی كرایه سه‌ر و له رۆژانی رابردوودا دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئازادكردنی ناوبراو، فه‌رمانكرا به دووباره ده‌ستگیركردنه‌وه‌یان تا ئه‌و كاته‌ی دادگایی ده‌كرێن.