له‌هه‌ولێر.. زیاتر له 95 خاوه‌ن مولیده‌ی ئه‌هلی غه‌رامه‌كراون و دراونه‌ته دادگا
23/02/2020
نه‌وا
به‌هۆی سه‌رپێچی و پابه‌ند نه‌بوون به‌ڕێنماییه‌كان، له‌سنوری سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر زیاتر له (60) خاوه‌ن مولیده‌ی ئه‌هلیی غه‌رامه‌كراون و نزیكه‌ی (35) خاوه‌ن مولیده‌ی دیكه‌ش دراونه‌ته دادگا.
قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، به‌هۆی سه‌رپێچی و پابه‌ند نه‌بوون به ڕێنماییه‌كان و هه‌بوونی كه‌م و كوڕی، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا (65) خاوه‌نی مولیده‌ی ئه‌هلی به‌بڕی (یه‌ك ملیۆن دینار تاوه‌كو سێ ملیون دینار) غه‌رامه كراون.
راشیگه‌یاندوه، (34) خاوه‌نی مولیده‌ی ئه‌هلی دیكه به‌هۆی سه‌رپێچی یاسایی و ده‌رچوون له ڕێنماییه‌كان دراونه‌ته دادگا.