نه‌وا ـ سه‌عید عه‌بدولڵا ـ هه‌ولێر
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، كه سه‌رجه‌م چالاكییه بازرگانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران راگرتووه و چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ن.
ساماڵ محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی گومرگی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا به رادیۆی نه‌وای ڕاگه‌یاند، كه به‌فه‌رمانێك سه‌رجه‌م چالاكییه بازرگانییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئیران راگرتووه و ده‌رگای مهرزهكانمان داخستووه.
وتیشی، رۆژی سێشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه و بریاری كۆتایی له‌و باره‌وه ده‌دات و ئێمه‌ش بڕیاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.