نه‌وا-كاروان مه‌حمود
به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا به‌غدا پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ره‌وانه نه‌كردووه. ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراقیش ده‌ڵێت: "ده‌بوو رۆژی سێ شه‌ممه پاره‌كه ره‌وانه بكرایه‌و باس له هیچ شتێكیش نه‌كراوه كه بۆچی پاره‌كه ره‌وانه ناكرێت".
شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، هه‌فته‌ی رابردوو له‌باره‌ی ره‌وانه نه‌كردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌دواداچوونم كرد، پێیان راگه‌یاندین وه‌زیری دارایی واژۆی له‌سه‌ر كردوه‌و ره‌وانه‌ی ده‌كه‌ین، شه‌وی 23ی شوباتیش پرسیارم كرده‌وه وتیان له دوو رۆژی داهاتوو پاره‌ی مووچه ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ده‌بوو 25ی مانگ پاره‌كه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرایه به‌ڵام هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌ك نییه له‌باره‌ی هۆكاری نه‌ناردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له به‌غداوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه عابد ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی عیراق به‌رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، تا رۆژی سێ شه‌ممه پاره‌كه ره‌وانه نه‌كراوه‌و ئاگاداریش نین هۆكاری ره‌وانه نه‌كردنی پاره‌كه چییه‌و كه‌ی پاره‌كه‌ش ره‌وانه ده‌كرێت.