نه‌وا
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاند "سبه‌ینێ وه‌زیره‌كان دیاریده‌كه‌ین و ده‌نگ به كابینه‌ی نوێ ده‌ده‌ین و لاپه‌ڕه‌ی پشكپشكێنه تێده‌په‌ڕینین".
ئه‌مڕۆ محه‌ممه‌د تۆفیق عه‌للاوی له تویتێكدا سه‌باره‌ت به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، "سبه‌ینێ ده‌نگ بۆ یه‌كه‌م كابینه ده‌درێت كه به‌ربژێره‌كانی سه‌ربه‌خۆ و پاكن، ماف بۆ گه‌ل و شكۆ بۆ عێراق ده‌گه‌ڕێننه‌وه".
عه‌للاوی ده‌شڵێت "سبه‌ینێ واده‌ی به‌یه‌كگه‌یشتنه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كه هه‌ڵوێستی نیشتمانی‌یان هه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌له‌دا، كه به‌ره‌نگاری كوشتوبڕ بۆوه، له‌به‌رده‌م ته‌حه‌ددای گه‌وره‌دا خۆڕاگر بوون، پێكه‌وه، به گه‌ل و نوێنه‌ر و به‌ربژێران و هێزه سیاسی و نیشتمانییه‌كانه‌وه لاپه‌ڕه‌ی پشكپشكێنه تێده‌په‌ڕینین و عێراقێكی ئازادی به‌هێز و شكۆمه‌ند ده‌بینین".
بڕیاره سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عیراق كۆببێته‌وه و ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه وزارییه‌كه‌ی محه‌ممه‌د تۆفیق عه‌للاوی بدات، له‌كاتێكدا تا ئێستا ناوبراو له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌باره‌ی چۆنێتیی به‌شدارییان و كاندیده‌كانیان رێكنه‌كه‌وتووه.