نه‌وا
حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌وامی زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت بۆ پێنج كاتژمێر كه‌مده‌كرێته‌وه.
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستیی هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایر‌وسی كۆرۆنا و گرتنه به‌ری رێوشوێنه‌كانی پێشیگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه، ده‌وامی فه‌رمی له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت، بێجگه له فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌كان، هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه تا رۆژی 20/3/2020 له كاتژمێر 8:00 به‌یانی تا 1:00 دوای نیوه‌ڕۆ كه‌م ده‌كرێته‌وه.
راشیگه‌یاندووه، كار به سیسته‌می په‌نجه‌مۆری ده‌ست راده‌گیرێت و هاتوچۆی فه‌رمانبه‌ران له تۆمارێكی تایبه‌تدا تۆمار ده‌كرێت و كاری ئیشكگری فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی شارستانی وه‌ك (ئاو، كاره‌با و شاره‌وانی) به‌رده‌وام ده‌بێت.
رونیشیكردۆته‌وه، ته‌واوی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت بۆ دیاریكردنی كاتی ده‌وامی فه‌رمیی جگه له‌و ستافه‌ی كه بۆ راپه‌راندنی كاروباری رۆژانه‌یان پێویسته، سه‌رپشك ده‌كرێن.
وته‌بێژی حكومه‌ت داواشی له هاولاتیان كردووه، ته‌نها له حاڵه‌تی زۆر پێویستدا سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت بكه‌ن.