نه‌وا
نزار عیسمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی توشبو به ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای دهۆك تۆمارنه‌كراوه و كلینیكی راوێژكاریش بۆ پشكنینی گومانلێكراوان ئاماده‌كراوه.
ئه‌مڕۆ نزار عیسمه‌ت له پرێس كۆنفرانسێكدا وتی "گرنگترین هۆكاره‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا په‌یڕه‌وكردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و زاڵبونه به‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌دا، له‌ئێستاشدا كلینكی راوێژكاریی بۆ پشكنینی گومانلێكراوان ئاماده‌یه".
داواشی له‌و هاووڵاتیانه كرد، كه له ئێران و چین و ئه‌و وڵاتانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و كۆرۆنایان تێدا بڵاوبوه‌ته‌وه، سه‌ردانی راوێژكارییه‌كه بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی پشكنینیان بۆ بكرێت.
لێدوانی 34 نزار عیسمه‌ت