شەپۆلی خۆڵبارین بەردەوام دەبێت

پێش 2 هەفتە

نەوا-
بارانبارین و هەورەتریشقە هەرێم دەگرێتەوەو خۆڵبارینیش بەردەوام دەبێت، پلەكانی گەرماش بە تێكڕا دادەبەزن.
ئەمڕۆ سێشەممە 30-4 كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بونی تۆز و خۆڵ و زیادبونی خێرایی با، لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ شەپۆلێكی هەورە تریشقە و بارانبارینی پچڕپچڕ لە سەرجەم ناوچە جیاجیاكان دەبارێت دواتر لە شەودا كاریگەری بارانبارین كۆتایی دێت.
سەبارەت بە كەشی سبەی چوارشەممە 1-5 دەڵیت، ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ زیادبونی خێرایی با، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لەسەر بەشێك لە ناوچەكانی باشووری پارێزگای هەولێر و بەشێك لە ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای كەركوك هەیە، لە ئەنجامی ئەو ناسەقامگیریەی لەسەر كەشی ناوچەكە هەیە لە دوای نیوەڕۆوە بارانبارین دەستپێدەكاتەوە و هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت .

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group