بەهۆی پابەند نەبونیان چوار شوێن لە سلێمانی داخران

پێش 2 هەفتە

نەوا-
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردنەوە چوار شوێنی داخست.
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی پابەند نەبونیان بەمەرج و رێنماییەكانی كاركرن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت دو هۆڵی بلیاردی لە گەڕەكی سەرچنار داخست و شوێنێكیش كە جگەرەی ئەلیكترۆنی فرۆشتوەو مێرمنداڵ لەشوێنەكەدا بون لەلایەن لیژنەكانەوە داخراوە. 
باس لەوەشكراوە، لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیكترۆنی بە خوار تەمەن 18 ساڵ فرۆشگایەكی لە گەڕەكی كوردسات داخستوە، هەروها بەهۆی نەبونی مۆڵەتی كاركردن كافتریایەك لە ‌گەڕەكی  قالاوە داخراوە، چونكە مۆڵەت بنەمای كاركردنە بۆ هەر پیشەیەك كە لەشوێنێكدا ئەنجام دەدرێت.
قائیمقامیەتی سلێمانی رونیشیكردۆتەوە، بەپێی رێنماییەكانی كاركردن نابێت دوكان و ماركێتەكان جگەرە و جگەری ئەلیكترۆنی بە مێرمنداڵ بفرۆشن، هەروەها رێگری لە منداڵی نەوجەوان و تەمەن خوار 18 ساڵ بكرێت بۆ ئەو شوێنانەی كە رێگەپێدراو نییە بۆیان، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی ئەو چوار شوێنەی داخراون خاوەنەكانیان روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group