لیژنه‌ی بودجه‌: گۆڕانكارییه‌كانى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ی 2020ی عیراق پێویستى به‌ 45 رۆژه‌

04/03/2020 عێراق

نه‌وا
لیژنه‌ى بودجه‌ له‌ په‌رله‌مانى عیراق ئاشكرایده‌كات، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پێكهێنرا ئه‌وا پێویستیان به‌ زیاتر له‌ 45 رۆژ هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى گۆڕانكاریه‌كانى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ ته‌واو بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه‌ ئیخڵاس دلێمى ئه‌ندامى لیژنه‌ى بودجه‌ له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى، زۆرینه‌ى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ده‌وڵه‌تى عیراق به‌هۆى دواكه‌وتنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌وه‌ وه‌ستاون.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، به‌هۆى روداوه‌كان له‌سه‌رئاستى ناوخۆ و مشتومڕى به‌رده‌وام تایبه‌ت به‌ پێكهێنانى حكومه‌ت، ئه‌و كێشانه‌ قوڵبونه‌ته‌وه‌.
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى بودجه‌ ئه‌وه‌شى رونكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی نوێی عیراق پێكهێنرا ئه‌وا پرۆژه‌یاساى بودجه‌ پێویستى به‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ 45 رۆژ هه‌یه‌ بۆ كۆتاییهێنان به‌ گۆڕانكاریه‌كان و گفتوگۆ و كۆبونه‌وه‌كان و خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاساكه‌ له‌ په‌رله‌مان.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group