نه‌ووا
لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئاشكرایكرد، له‌چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ رێگریكردن له بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه، گه‌شت و سه‌یرانى هاووڵاتیان قه‌ده‌غه‌كراوه و سه‌رجه‌م گوند و شوێنه گه‌شتیاریه‌كانیش داده‌خرێن.
لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ئه‌مڕۆ 14/3/2020 لیژنه‌كه، پاش كۆبوونه‌وه‌ی قائیمقامه‌كانی "دوكان، قه‌ره‌داغ، شارباژێڕ، ده‌ربه‌ندیخان" و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری پارێزگای سلێمانی، له‌سه‌ر راسپارده‌ی پارێزگاری سلێمانی، كۆنوسی لیژنه‌ی تایبه‌ت به گه‌شتكردن و رێكخستنه‌وه‌ی كه‌رته گه‌شتیاریه‌كانی پارێزگای سلێمانی په‌سند كرد و چه‌ند بڕیارێك دراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی، بڕیاره‌كان بریتین له قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوی گه‌شت و سه‌یرانی هاووڵاتیان بۆ شوێنه گه‌شتیارییه‌كان، هه‌روه‌ها داخستنی ته‌واوی "گوندی گه‌شتیاری و كابینه و كه‌پر و یاریگا گه‌شتیارییه‌كان" له‌شوێنه گه‌شتیارییه‌كاندا له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان له سنوری پارێزگای سلێمانی.
رونیشكراوه‌ته‌وه، ئه‌م بڕیارانه په‌یوه‌سته به رۆژانی پشوو و رۆژانی نه‌ورۆز، له‌ژێر رۆشنایی بڕیار و رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و ته‌ندروستی و شاره‌وانی و لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا، تا كاتێكی نادیار.