پارێزگاری دهۆك: تائێستا زەرەر و زیانەكانی لافاوەكە نەزانراوە

19/03/2020

نەوا 
رۆژی چوارشەممە بەهۆی بارانی زۆر و دروستبونی لافاو لە پارێزگای دهۆك، بە سەدان خانو و دەیان ئۆتۆمبێل زیانیان بەركەوت و پارێزگاریش لەبارەی قەرەبوكردنەوەی هاووڵاتیان رونكردنەوە دەدات. 
رۆژی پێنجشەممە فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆك لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دەربارەی زیانەكانی لافاو و قەرەبوكردنەوەی هاووڵاتیان وتی "بۆ قەرەبوی هاووڵاتیان لەدەست ئێمەدا نییە و دەبێت حكومەت بڕیاربدات، زانینی زەرەر و زیانەكانیش تائێستا نەزانراوە و راپۆرتێكی لەسەر ئامادەدەكەین".
وتیشی "بە تەنها زیانەكان لە دهۆك نییە، زاخۆ و سێمێل و شوێنی دیكەشی گرتۆتەوە".


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group