پۆلیسی هەولێر چوار تۆمەتبار دەستگیر دەكات كە بازگەی وەهمییان داناوە

22/03/2020

نەوا
پەیجی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشكرایكردوە، ئەو تۆمەتبارانەی بازگەی وەهمییان بەناوی هێزی ئەمنییەوە دانابو، دەستگیركران.
لەوبارەیەوە عەمید دلێر نەجاڕ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، تیمەكانی پۆلیسی هەولێر لە شەقامی 40 مەتری، چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە بە شەو هەڵسابوون بە دانانی خاڵی پشكنینی وەهمی و خۆیان بە هێزی ئەمنی ناساندبوو.
وتیشی "پەڕاوی لێكۆڵینەوەمان بۆ ئەو تۆمەتبارانە رێكخستوە و رەوانەی بەردەم دادوەر كراوە، بڕیاردراوە بە بەندكردنی هەر چوار تۆمەتبارەكە بەپێی مادە 260 لە یاسای سزادان".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group