نه‌وا
كۆمپانیای گووگڵ پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی داناوه، زانیاری ده‌رباره‌ی پشكنین و رێنمای تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوده‌كاته‌وه.
كۆمپانیای گووگڵ كه سه‌ر به كۆمپانیای ئه‌لفابێته، رایگه‌یاند پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی داناوه، جه‌خت ده‌كاته سه‌ر وڵاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و زانیاری ده‌رباره‌ی پشكنین و رێنمای تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌هه‌ڵمه‌تێكدا له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
پێگه‌ی گووگڵ https://www.google.com/covid19 زانیاری و لینكی تێدایه سه‌نگی ده‌خاته سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌ی هۆكاری نه‌خۆشیه كووشندهكهیه، كۆمپانیاكه وتی "له‌داهاتوودا پێگه‌كه به‌زمانی جیاواز بۆ زۆر وڵاتیدیكه له‌به‌رده‌ستدا ده‌بێت".
سندار پیتشای سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گووگڵ له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا له‌سه‌ر ئینته‌رنێت رۆژی شه‌ممه وتی "كۆمپانیاكه‌یان كه‌خاوه‌ن گه‌وره‌ترین سێرڤه‌ری گه‌ڕانه، هاریكاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌مریكادا كردوه بۆ دانانی پێگه ئه‌لیكترۆنیه‌كه له 16ی مانگی 3وه".