نەوا
لە شاری كەركوك حاڵەتێكی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا دەستنیشان كرا، كە ژنێكی بەتەمەنە.
لەو بارەوە سەرچاوەیەك لە تەندروستی كەركوكەوە رایگەیاند، ئەنجامی پشكنینی گومانلێكراوێكی تری تووشبوون بە كۆرۆنا ئەرێنی بووە.
وتیشی، ئەو تووشبووە ژنێكی تەمەن 75 ساڵە و خەڵكی تازە خورماتووە و بە هۆی نەخۆشیەكی ترەوە باری تەندروستی ناجێگیرە.
تا ئێستا هەشت حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە كەركوك تۆمار كراون، لەو ژمارەیە شەش كەسیان چاكبوونەوە.