نه‌وا
ئه‌فڵاتون سوهرابى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى زه‌رده‌شتییه‌كان له‌شارى شیراز به ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ گیانیله‌ده‌ستدا.
ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمیى ئێران بڵاویكردوه‌ته‌وه، سوهرابى ته‌مه‌ن 72 ساڵ، دواى توشبونى به ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19 براوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ى شیراز و له‌وێ چاره‌سه‌رى بۆ ده‌كرا، به‌ڵام به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیله‌ده‌ستدا.
ئێران یه‌كێك له زه‌ره‌رمه‌ندترین وڵاته‌كانه به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه و تا به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29 هه‌زار و 811 كه‌س توشى ڤایرۆسه‌كه بون، هه‌زار و 934 كه‌سیش گیانیانله‌ده‌ستداوه.
ئایینى زه‌رده‌شتى یه‌كێكه له كۆنترین ئایینه‌كان له جیهاندا و مێژوه‌كه‌ى بۆ پێش سێ هه‌زار و 500 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا 110 بۆ 120 هه‌زار شوێنكه‌وته‌ى هه‌یه، كه به‌شێكیان له هه‌رێمى كوردستانن.