نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایده‌گه‌یه‌نێت، له گوندی غوڵامی سه‌ر به ناحیه‌ی سیروان به‌هۆی كێشه‌ی زه‌ویوزاره‌وه كه‌سێك كوژراوه و براكه‌شی بریندار بووه، تۆمه‌تباریش خۆی راده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له نوسراوێكدا، كه ئاڕاسته‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كردووه و گه‌یشتۆته رادیۆ نه‌وا، ئاشكرایكردووه "له گوندی غوڵامی سه‌ر به ناحیه‌ی سیروان به‌هۆی كێشه‌ی زه‌ویوزاره‌وه كه‌سێك به‌ناوی "ك.ع.ع" ته‌مه‌ن 48 ساڵ كه‌پیشه‌ی جوتیاربووه و دانیشتوانی ناحیه‌ی سیروانه، كوژرا و براكه‌شی به‌ناوی "م.ع.ع" بریندار بووه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه راشیگه‌یاندووه، له‌دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی پۆلیس به‌شوێنی روداوه‌كه، تۆمه‌تبار به‌برینداری خۆی راده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كردووه و له بنكه‌ی پۆلیسی سیروان دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ روداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.