نه‌وا
ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆناوه له ئێران، دوو هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند، گومانیش ده‌كرێت پارێزگای گه‌یلان، به‌هه‌مانشێوه‌ی شاری قوم، سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بووبێت له ئێران.
كیانوش جه‌هانپور وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا نوێترین ئاماری قوربانییانی كۆرۆنای له وڵاته‌كه بڵاوكرده‌وه، 143 توشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسه‌كه گیانیانله‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش كۆی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له ئێران گه‌یشته دوو هه‌زار و 77 كه‌س، هه‌روه‌ها دوو هه‌زار و 206 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆماركراوه و رێژه‌كه بۆ 27 هه‌زار و 17 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه، عه‌لی ره‌زا ره‌ئیسی جێگری وه‌زیری ته‌ندروستیی ئێران له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، زانیارییه نوێكان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه پارێزگای گه‌یلان، هاوتای شاری قوم، سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی بلاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت، به‌و پێیه‌ی چه‌ند هاووڵاتیه‌كی ئه‌و پارێزگایه پێشتر له شاری ووهان-ی چین بوون و دواتر گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ پارێزگاكه، پێش ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی چوونه ناو پارێزگاكه رابگه‌یه‌نرێت.