ئێران.. لە دۆزینەوەی سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا نزیكبوەتەوە

25/03/2020 جیهان

نەوا
جێگری وەزیری تەندروستی ئێران دەڵێت، بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان گەیشتونەتە چەند سەرەداوێك.
عەلیرەزا رەئیسی جێگری وەزیری تەندروستی ئێران بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، بە ئەگەرێكی زۆر كۆرۆنا لە رێگای ژمارەیەك كرێكار یان چەند خوێندكارێكی چینی لە قوم بڵاوبووتەوە.
وتیشی، هاوكات لەگەڵ قوم ڤایرۆسەكە لە گیلانیش بڵاوبووەتەوە، ئەمەش بە هۆی گەڕانەوەی چەند خوێندكارێكی ئێرانی لە ووهان بەر لەوەی ئەو شارە كەرەنتینە بكرێت.
پێشتریش چەند سەرچاوەیەك خوێندكارانی چینیان بە هۆكاری بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە ئێران ناوبردوو، بەلام بە فەرمی رەتكرابوەوە.
تا ئێستا 27 هەزار تووشبووی كۆرۆنا لە ئێران تۆمار كراون و لەو ژمارەیە نزیكەی دوو هەزار كەس مردوون و زیاتر لە 9 هەزار كەسیش چاكبوونەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group