پەرلەمانتارێك نیوەی موچەكەی دەبەخشێت

25/03/2020

نەوا
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بڕیاریدا لە نیوەی موچەی مانگانەی بۆ ھاوڵاتییانی كەمدەرامەت خەرجبكات بە دابینكردنی خۆراك و پێداویستی رۆژانە تا ئەو بارودۆخە ناھەموارە تەواو دەبێت.

كاوە عەبدولقادر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەڕەی خۆی لە فەیسبووك نوسیویەتی، "لێرەوە چاڵێنجی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرجەم پەرلەمانتاران دەكەم كە بە كارێكی لەو شێوەیە ھەڵبستن و نیوەی موچەكەیان تەرخانبكەن بۆ یارمەتیدانی خەڵكی ھەژار و كەمدەرامەت تا ئەو دۆخە خراپە تێدەپەڕێنین."

نوسیویشیەتی، "رەنگە خەڵكانێك بپرسن كە بە نیوەی موچەی ئێمە چی دەكرێت، بەڵام ئەگەر ھەریەكێك لە ئێمە یارمەتی چەند خێزانێك بدەین بێگومان باشترە لەوەی ھیچ نەكەین."

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group