سێ كەسی دیكە لە شاری هەولێر توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون

26/03/2020

نەوا
لەماوەی كەمتر لە 12 كاتژمێر، وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماركردنی چوار توشبوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە هەولێر و قەزای دەربەندیخانی سەربە پارێزگای سلێمانی راگەیاند.
بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرئەنجامی نوێی پشكنینی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، سێ توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانكران، كە ئافرەتێكی تەمەن 32 ساڵ و دوو پیاوی تەمەن (30) و (32) ساڵانن و هەمویان كەسوكاری توشبویەكی دوێنێی شاری هەولێرن.
شەوی رابردوش وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، پیاوێكی تەمەن 30 ساڵی دانیشتووی قەزای دەربەندیخان لە پارێزگای سلێمانی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوەو پشكنینەكانی پۆزەتیڤ دەرچون.
بەگوێرەی راگەیەندراوە فەرمییەكانی وەزارەتی تەندروستی، كۆی گشتی توشبوانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتوەتە 103 حاڵەت، دوو مردن و 27 چاكبونەوەش هەیە.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group