وەزارەتی تەندروستی: تا ئێستا لە هەرێم 5 هەزار و 50 كەس كەرەنتین كراون

پێش 1 هەفتە

نەوا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئاماری نوێی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، لە 48 كاتژمێری رابردوودا 18 كەس توشی كۆرۆنا بوون، بەگشتیش تا ئێستا 3 هەزار و 324 كەسیش لە كەرەنتین دەرچوون.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی دوایین ئاماری توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە "لەماوەی 48 كاتژمێری ڕابردوو 929 پشكنین كراوە، 648 لە شاری هەولێر، 198 لە شاری سلێمانی و 83 لە شاری دهۆك، دەرەنجام 18 توشبووی نوێ تۆماركراون، بەشێوەیەك كە لە پارێزگای هەولێر 11 توشبوو هەبوون، 4 ئافرەت و 5 پیاو و  2 منداڵ، لە پارێزگای سلێمانیش 7 توشبوو هەبوون، كە 3 ئافرەت و 2 پیاو و 2 منداڵن.
وەزارەتی تەندروستی ئاشكراشیكردووە "كۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە هەرێمی كوردستان 103 توشبوون، كە لەنێویاندا 2 گیانلەدەستدان هەن، 27 نەخۆشیش بەتەواوی چاكبووەتەوە و ئەوانی دیكە هەموویان لەژێر چاودێریی پزیشكیدان.
ئاماژەی بەوەشداوە "ژمارەی هاوڵاتیان لە كەرەنتینەكان 5 هەزار و 50 هاووڵاتی بوون لە 34 شوێنی جیاواز، لە ئێستادا تەنها هەزار و 726 هاووڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوە، 789 لە هەولێر، 308 لە سلێمانی، 524 لە دهۆك، 35 لە هەڵەبجە، 12 لە گەرمیان، 38 لە ڕاپەرین و 20 لە كۆیە، هەروەها 3 هەزار و 324 هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوون و گەڕاونەتەوە ناو خانەوادەكانیان".


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group