كۆیە.. ئەنجامی پشكنینی 80 كەس راگەیەنرا

27/03/2020

نەوا
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كۆیە ئەنجامی پشكنینی 80 كەسی راگەیاند و باسی لەوەكرد، ئەنجامەكان نەرێنی بوون.
لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كۆیەدا هاتووە، بۆ زیاتر دڵنیا بوون لە بڵاونەبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا 80  نمونەی پشكنینی كۆرۆنایان لەكارمەندی بەنزیخانە و دوكان و ماركێت و نانەواخانە و سەمونخانە و فرۆشگاكان وەرگرت، ئەنجامەكانیان دەرچوون.
باسی لەوەشكردووە، ئەنجامی سەرجەم ئەو 80 كەسە نەرێنی بووە، واتە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نین.
تەندروستی كۆیە داواشی لە هاوڵاتیان كردووە، پابەندی رێنماییەكان بن چوونكە تا ئێستا شارەكەیان لە رووی تووشبوون بە كۆرۆناوە پاكە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group