حكومەتی هەرێم رۆژانی پشووی درێژكردەوە

28/03/2020

نەوا
وتەبێژی حكومە تی هەرێم رایگەیاند، رۆژانی پشوو لە سەرجەم وەزارەت و دەستە و فەرمانگەكان تا 16 ی نیسان درێژدەكرێتەوە.
جوتیار عادل راشیگەیاندووە، پشووەكە هێزەكانی ئاسایش و ئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەكانی تەندروستی ناگرێتەوە.


راگەیەنراوێك لە وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان:
رۆژانی پشووی دامودەزگا فەرمییەكان درێژ دەكرێتەوە

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD) – لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان، بڕیاردرا بە درێژكردنەوەی رۆژانی پشوو لە سەرجەم وەزارەت، دەستە، فەرمانگە، دامەزراوەكانی ھەرێم، زانكۆ وپەیمانگا، قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ئەھلی (جگە لە ھێزەكانی ئاسایش، ئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەكانی تەندروستی) لە رۆژی یەكشەممە ٢٠٢٠/٣/٢٩ تا رۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٠/٤/١٦.

وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە خزمەتگوزارییە گشتیەكان لە رێگای پیادەكردنی ئێشگریی لەسەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە گشتییە فریاگوزارییەكان بە ھاووڵاتیان بەردەوام دەبن.

د. جوتیار عادل 
گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان
٢٨ ئاداری ٢٠٢٠


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group