عیراق.. 41 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند

29/03/2020 عێراق

نەوا
وەزارەتی تەندروستیی عیراق تۆماركردنی 41 توشبوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند و بەوەش كۆی گشتی توشبوان لە سەرتاسەری وڵاتەكەدا گەیشتە 547 كەس.
نیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە 29-3-2020 وەزارەتەكە لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردوە، تاقیگەكانی وەزارەت 41 توشبوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تۆماركردوە، رەسافەی بەغدا 7 كەس، شاری پزیشكی بەغدا 1 كەس، بەسڕە 8 كەس، نەجەف 5 كەس، سلێمانی 1 كەس، كەربەلا 11 كەس، هەولێر 8 كەس (پێشتریش ئەوانەی كوردستان لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی هەرێمەوە راگەیەندرابون).
هەروەها لەو ماوەیەدا 12 توشبو چاكبونەتەوە، 1 كەس لە رەسافەی بەغدا، 7 كەس لە سلێمانی، 3 كەس لە دهۆك، 1 كەسیش لە دیوانیە.
وەزارەتی تەندروستیی عیراق تەئكیدیشیكردوەتەوە، هیچ حاڵەتێكی نوێی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەكە تۆمارنەكراوە، لەئێستادا كۆی گشتی توشبوان گەیشتوەتە 547 كەس و 143 كەسیان چاكبونەتەوە، 42 گیانلەدەستدانیش تۆماركراوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group