وەزارەتی تەندروستی: شەش حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراون

29/03/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری لەبارەی كۆرۆناوە بڵاوكردەوە و رایگەیاند، 544 پشكنین كراوە، 396 هەولێر، 92 سلێمانی، 56 دهۆك، دەرەنجام 6 توشبوی نوێ تۆماركران.


ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٣١)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، تیمەكانی تەندروستی بۆ كەڕەنتین كردن و دۆزینەوە و پشكنینی هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:
1. كەرەنتین
ژمارەی هاوڵاتیان لە كەڕەنتینەكان (٥٣١٥) هاوڵاتی بوون لە (٣٥) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٢٤٨) هاوڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوە (٢٩٩) لە هەولێر، (٢٣٨) لە سلێمانی، (٦٢٦) لە دهۆك، (٣٠) لە هەلەبجە، (٣٥) لە ڕاپەرین، (٢٠) لە كۆیە وە (٤٠٧٦) هاوڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری كەرەنتین كراو لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو كە كۆی گشتی بریتی بوو (٤٢) هاوڵاتی.

2. پشكنین
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو (٥٤٤) پشكنین كراوە، (٣٩٦) هەولێر، (٩٢) سلێمانی، (٥٦) دهۆك.
دەرەنجام (٦) تووشبووی نوێ تۆماركرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

• پارێزگای هەولێر (٣) پۆزەتیڤ، كە پیاون تەمەنیان (٣٤)، (٣٥)، (٥٤) ساڵ دوویان هاوڵاتی بیانین لە كەرەنتن بوون، یەكیان لە ووڵاتی بەریتانیا گەڕایتەوە و دانیشتوونی ناحیەی خەلیفانە.
• پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، كە ئافرەتێكە تەمەن (٧٠) ساڵ دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە.
• پارێزگای دهۆك (٢) پۆزەتیڤ، كە پیاون تەمەنیان (١٩)، (٢١) ساڵ كە بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون كە دانیشتووی شاری دهۆك و قەزای ئامێدین.

3. ئاماری گشتی
كۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (١٢٨) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٥٥) نەخۆش چاكبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەكانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەكانی پزیشكی كە لە كاردان جارێكی تر تكا دەكەین هاوڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەكانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و بەركەوتەی كەسی تر نەبن وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٩ی ئازاری٢٠٢٠

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group