نەوا-
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا ڕایگەیاند، هێزەكانیان سەركەوتو بون لە لەناوبردنی چوار فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كە سەر بە میلیشیای حوسییەكان بون لە یەمەن.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا كە لە هەژماری خۆیدا بڵاویكردوەتەوە، ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانانە نوێنەرایەتی هەڕەشەیەكی نزیك دەكەن بۆ سەر ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانان و كەشتییە بازرگانییەكانی ناوچەكە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو ڕێوشوێنانە بۆ پاراستنی ئازادی كەشتیوانی و پاراستنی ئاوە نێودەوڵەتییەكان و كەشتییە ئەمریكییەكان و هاوپەیمانان و بازرگانییەكانە لە دژی هێرشی حوسییەكان.