سەرۆكی یوفا هاندەرانی لیڤەرپوڵ توشی شۆك دەكات

30/03/2020 وەرزش

نەوا
ئەلێكساندەر چیفرین سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا "یوفا" یانەی لیڤەرپوڵ و هاندەرانی توشی شۆك دەكات و دەڵێت "ئەم وەرزەی خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلیزی هەڵدەوەشێتەوە و حساب ناكرێت، وەرزی داهاتوو سەرلەنوێ‌ دەستپێدەكاتەوە".
چیفرین لەلێدوانێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەم وەرزەی خولی ئینگلیزی كە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤیرۆسی كۆرۆناوە وەستاوە، هەڵدەوەشێتەوە، پێویستە لە وەرزی نوێدا یانەكان سەرلەنوێ‌ دەستپێبكەنەوە و هەموو ئەنجامەكانی ئەم وەرزەش لەبیربكەن.
هەروەها باسی لەوەكردوە، تائێستا نازانن یارییەكانی تۆپی پێ دەستپێدەكەنەوە یاخود نا و بە هاندەرەوە دەبێت یاخود بێ‌ هاندەر، ئەگەر هیچ چارەسەرێكی باش لەبەردەستدا نەبوو، ئەوا باشترین كار ئەوەیە هەموو خولە ناوخۆییەكان لە سەرجەم دەوڵەتەكاندا هەڵوەشێنرێنەوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە خولی ئینگلیزی 29 هەفتەی بەڕێوەچوە و لیڤەرپوڵ، كە لە پێشەنگی خولەكەدایە خاوەنی 82 خاڵە و بە جیاوازی 25 خاڵ لە پێش نزیكترین ركابەریەوەیەتی، كە مانچستەر سیتییە و تەنها 6 خاڵی ماوە بۆئەوەی ببێتە براوەی خولەكە لە پاش 30 ساڵ چاوەڕوانی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group