نه‌وا
غالب محه‌مه‌د په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت، هه‌رێم به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا ناتوانێت ده‌ستكاری موچه بكات، هاوكات ره‌خنه له لێدوانێكی به‌شیر حه‌داد جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ده‌گرێت له‌و باره‌وه.
غالب محه‌مه‌د په‌یامێك ئاڕاسته‌ی به‌شیر حه‌داد جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ده‌كات و تیایدا رایگه‌یاندووه، "نازانم به چ پێوه‌رێك شه‌رعیه‌ت ده‌ده‌ی به ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، جه‌نابتان له‌بری به‌رگری لێكردنیان، دژایه‌تیان ده‌كه‌یت و ده‌ڵێیت حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا، ده‌ستكاری موچه بكات، دیاره تۆ بێ ئاگای له یاسای بودجه‌و ئه‌و پاره‌یه‌ی له عیراقه‌وه بۆ هه‌ریم دێت، له بابی (التعویچات الموڤفین) یه‌و بۆ 682 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر دێت و نابێ ده‌ستكاریبكرێت و ده‌بێت بدرێته ئه‌و ژماره فه‌رمانبه‌ره، به‌ڵام ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی دیكه كه ده‌مێننه‌وه بندیوار‌و كادیری حزبین و بچن له داهاتی كۆمپانیاكانتان و گیرفانی حزبه‌كانتان موچه‌یان پێبده‌ن، نه‌ك ده‌ستكاری موچه‌ی ئه‌مان بكرێت له‌پێناو كادیر‌و بندیواره‌كانی خۆتان".
غالب محه‌مه‌د ده‌شڵێت:" به‌ڵێن به فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ده‌ین، بێده‌نگ نابین له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانمان داكۆكیكارێكی سه‌خت ده‌بین".
پێشتر جێگری به‌شیر حه‌داد به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندبوو، ئه‌و داهاته‌ی ئێستا عێراق به‌ده‌ستی ده‌گات به‌شی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ناكات، ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت به‌م شێوه‌یه دابه‌زێت ڕه‌نگه عێراقیش بیر له‌ده‌ستكاریكردنی موچه بكاته‌وه.
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق راشیگه‌یاندبوو، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت به‌بێ به‌غدا ڕێوشوێنی گونجاو بگرێته‌به‌ر بۆ به‌ڕێوه‌بردنی بارودۆخی خۆی، دوور نیه كه حكومه‌ت هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك یان میكانیزمێك بگرێته‌به‌ر له‌وانه‌شه هه‌رێمی كوردستان قه‌رز له كۆمپانیاكانی ناوخۆ بكات.