نه‌وا
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه واژۆی كه‌مال موسلیم وه‌زیری بارزگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی به‌سه‌ره‌وه‌یه چه‌ند بڕیارێك بۆ بازاڕ ده‌كرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی كه هه‌رێمی كودستان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان و به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێمان دراوه بڕیار درا به ده‌ركردنی مه‌وادی سه‌ره‌كی خۆراك و پێداویستی كشتوكاڵی كه له خاڵه سنوریه‌كانی هه‌رێم هاورده ده‌كرێن له مۆڵه‌تی هاورده له ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا به مه‌رجێك كۆمپانیاكان ناسنامه‌ی بازرگانی نوێكراویان هه‌بێت له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بازرگانی هه‌رێم و بڕی رسوماتی كرێی خزمه‌تگوزاریی له خاڵه گومرگیه‌كان وه‌ربگیرێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بۆ به‌رهه‌مه كشوكاڵیه‌كان پێویستی به رێگه‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ هه‌یه و پێویسته ره‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵ و لیژنه‌ی ئابوری پارێزگا به‌ده‌ستبهێنێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه مه‌به‌ست له‌م ئاسانكاریه بۆ زیادكردنی كاڵای سه‌ره‌كیه له بازاڕه‌كانی هه‌رێمدا.