نه‌وا- سه‌عید عه‌بدوڵڵا- هه‌ولێر
وه‌زیری ناوخۆ ده‌ڵێت، حكومه‌ت هیچ بڕیارێكی نه‌داوه له‌سه‌ر ده‌ستكاری كردنی موچه.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له میانی پرێس كۆنفرانسێكدا كه تایبه‌ت بوو به درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌نوساندا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ده‌ستكاری كردنی موچه وتی، هه‌ندێك قسه‌ی نابه‌جێ ده‌كرێت له‌و باره‌وه و نازانین زانیاریان له كوێوه هێناوه.
وتیشی، بارودۆخی ئابوری جیهان و عیراق و كوردستان تێكچووه و تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ بریارێكی نه‌داوه به‌تایبه‌تی ده‌رماڵه و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران. دوای ئه‌وه‌ی دیراسه كرا ئێمه رایده‌گه‌یه‌نین.
وه‌زیری ناوخۆ جه‌ختیشی كرده‌وه، ده‌ستبردن بۆ موچه‌ی خه‌ڵك دوا شته كه بیری لێبكرێته‌وه، جه‌ختیشی كرده‌وه، كه حكومه‌ت نه بڕیاریداوه و نه نیازی هه‌یه ده‌ستكاری موچه بكات.