نەوا
یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا كۆبۆوە و بڕیاری دا یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا (چامپیۆنزلیگ) و خولی ئەوروپی (یورۆپا لیگ) تا كاتێكی نادیار هەڵپەسێردرێت.
كۆبونەوەكە دوێنێ بەڕێوەچوەو تێیدا ئاماژە بەوەكراوە، سەرجەم یارییەكانی هەردوو پاڵەوانێتییەكە و یاری سەرجەم هەڵبژاردەكانی كیشوەرەكەش بە پاشكۆی پاڵاوتنی جامی ئەوروپاوە رادەگیرێن و تا كاتێكی نادیار هەڵدەپەسێردرێن.
لەگەڵ زیاتر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە جیهاندا و ئەوروپا بە تایبەتی، پێدەچێت لە پاش هەنگاوی هەڵپەساردنەكە، سەرجەم پاڵەوانێتییەكانیش هەڵبوەشێنێتەوە.
پێشتر هەردوو پاڵەوانێتیی چامپیۆنزلیگ و یورۆپا لیگ نیوەی قۆناغی 16یان تەواوكردبو، بەڵام دەرفەتی تەواوكردنیان نەماو كۆرۆنا رایگرتن. بڕیاریش بو لەم هاوینەدا پاڵەوانێتیی جامی ئەوروپا "یورۆ 2020" بەڕێوەبچێت، بەڵام بە تەواوەتی بۆ هاوینی ساڵی داهاتو دواخرا.