نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ 48 كاتژمێرییه‌كه بۆ رێكخستنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كانی پێشتر و هه‌ڵسه‌نگاندنه، وه‌زیری ته‌ندروستیش ده‌ڵێت: "ئێستا توشبووانی كۆرۆنا له هه‌رێم دۆخیان جێگیره".
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له پرێس كۆنفرانسێكی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی: "بڕیارێكی نوێ له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌رچوو ئه‌ویش دوای راوێژ له‌گه‌ڵ پارێزگار‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان تا رێكاره‌كان توندتر بكرێت له پێناو ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵسه‌نگاندن بكه‌ین و كه‌موكورتییه‌كان پڕبكه‌ینه‌وه و چونكه هه‌ڕه‌شه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئاستێكی به‌رزدایه.
وتیشی: "هه‌ندێك له هاونیشتمانیان وه‌ك پێویست له مه‌ترسییه‌كان نه‌گه‌یشتوون و وه‌ك خۆی وه‌ریان نه‌گرتووه، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای هاتنی ئه‌و ڤایرۆسه لیژنه‌یه‌كی باڵا پێكهێنراو كۆمه‌ڵێك هه‌نگاویشمان گرته‌به‌ر له راگرتنی ده‌وام و هاتووچۆ ئه‌ویش بۆ رێگریی له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و كه‌می ژماره‌ی تووشبووان، ئێستاش دوای مانگ و نیوێك له رێكاره‌كان ئێستا ژماره‌یه‌كی كه‌م تووشبوومان هه‌یه‌و سوپاسی هاووڵاتیان ده‌كه‌ین كه پابه‌ند بوون و سوپاسی میدیاش ده‌كه‌ین كه هاوكارمان بوونه‌و سوپاسی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین كه ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێكردووه و سوپاسی تیمه ته‌ندروستییه‌كان ده‌كه‌ین كه له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌رگرین له‌و ڤایرۆسه و گیانیشیان له مه‌ترسیدایه".
باسی له‌وه‌شكرد، له به‌یاننامه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ دراوه به‌ڵام مۆڵه‌تی زۆر دراوه‌و فشارێكی زۆر له‌سه‌ر تیمه‌كانی ناوخۆ‌و ته‌ندروستی و ژووره‌كانی ئۆپه‌راسیۆن هه‌یه و ده‌مانه‌وێ ژیانی هه‌موو ئه‌و تیمانه بپارێزین، بۆیه ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی ئه‌مشه‌وی رابردوومان ده‌ركرد، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوشاری زۆرمان له‌سه‌ر بووه و ئه‌و ماوه‌یه‌ش كه 48 كاتژمێره پێداچوونه‌وه به مۆڵه‌ته‌كان ده‌كرێته‌وه.
وه‌زیری ناوخۆ داوای هاوكاری له‌هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستان و تیمه هاوبه‌ش و میدیاكارانكرد كه هاوكاربن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامبن له جێبه‌جێكردنی رینماییه‌كان ئه‌وه‌شی وت: "ئێمه مه‌ترسیمان هه‌یه له‌وه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن هه‌بێت، بۆیه ده‌بێ سه‌رچاوه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كان كۆنترۆڵ بكرێت و مه‌ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه خه‌ڵكێكی زیاتر هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌بن له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان".
له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كان وه‌زیری ناوخۆ وتیشی: "به‌رده‌وام ده‌بین له رێزگرتن له كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ناسنامه‌كان وه‌رنه‌گیرێ بۆ كاری جیاوازتر ده‌بێ خشته‌ی ئێشكگری هه‌بێ".
له‌باره‌ی رێگه‌دان به‌میدیاكاران وه‌زیری ناوخۆ باسی له‌وه‌كرد، رێگه‌دان به میدیاكاران بۆ گه‌یاندنی په‌یام بووه، به‌ڵام ده‌بێ له‌مه‌ودوا پشتگیری ده‌زگا میدیاییه‌كه‌ی خۆی پێ بێ ده‌نا رێگه‌ی نادرێ به هاتووچۆ.
له‌باره‌ی تیمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش وه‌زیری ناوخۆ روونیكرده‌وه كه تیمه‌كان له رێگه‌ی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه كارئاسانیان بۆ ده‌كرێت.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ له‌باره‌ی هاوكاریكردنی كه‌م ده‌رامه‌تان وتی: "بڕیارماندا بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان له شوێنێك كۆبكرێته‌وه و به‌یه‌كسانی دابه‌شبكرێت، چونكه ئه‌وه‌ی پێشتر هه‌بووه بۆ بابه‌تی خێركردن شكاندنی شكۆی مرۆڤه‌كانه‌و بێڕێزییه به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی هاوكاری ده‌كرێن، بۆیه ناچاربووین بڕیاربده‌ین ئه‌و پرۆسه‌یه بكه‌ین به‌ناوه‌ندی و خۆشمان به‌نوینه‌ر و خزمه‌تگوزاری هه‌موو خه‌ڵك ده‌زانین، بۆیه ناكرێ ببێته بابه‌تی سیاسی و كه‌سی و حزبی".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له میانی پرێس كۆنفرانسه‌كه دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی: "ریكاری پێویست ده‌گیرێته به‌ر بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، ئێمه كارئاسانی ته‌واو بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشكان ده‌كه‌ین و به‌پێی خشته‌ی خۆمانه‌وه ئه‌و رێكارانه ته‌واو ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها وتی "قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ سوودی زۆری هه‌بووه و لێره‌شه‌وه ده‌ڵێین كه هه‌رێمی كوردستان هه‌زاران حاڵه‌تی تووشبوونی لێ دوور خستینه‌وه، به‌تایبه‌تی له كه‌ره‌نتین و پشكنینه‌كان، بۆیه رێكاره‌كان به به‌رنامه گیراوه‌ته به‌ر راسته ئه‌و رێكارانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان هه‌بووه، به‌ڵام ناچارین ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بپارێزین، به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كانیش مه‌ترسیداره، بۆیه تكا ده‌كه‌ین نه‌یه‌نه به‌رده‌رگای ماڵه‌كانیشتان".
دكتۆر سامان به‌رزنجی له‌باره‌ی نه‌خۆشه‌كانه‌وه وتی: "ئێستا نه‌خۆشه‌كان دۆخیان جێگیره 140 نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كانن و 74 تووشبووی كۆرۆنای نوێ چاكبوونه‌ته‌وه‌و هه‌موو پێوه‌ره‌كان گیراونه‌ته‌به‌ر و كاریان له‌سه‌ر كراوه".
له‌باره‌ی كه‌ره‌نتینه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی سێبیران و ناحیه‌ی خه‌لیفان و قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم وتی: "ماوه‌ی كه‌ره‌نیتن 14 رۆژه دوای ئه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌رێت كه كه‌ره‌نتین ته‌واو بووه یان نا، به‌ڵام قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت".