ژوری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە

04/04/2020

نەوا
سەبارەت بەدانانی بەربەستی كۆنكریتی لەسەر بەشێك لەشەقامەكانی ناوشار، ژوری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە.
ژوری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، هەموولایەك دڵنیادەكەینەوە ئەم هەنگاوە بەشێكە لەو رێوشوێنانەی ژوری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان لەپێناو كەمكردنەوەی هێزەئەمنییەكانی سەرشەقامەكان و رێگریكردن لەجموجوڵی نێوان گەڕەكەكان گرتویەتیەبەر.
ئاماژە بەوەكراوە، ئەم بابەتە لەكۆبونەوەكانی رابردووی ژوری ئۆپەراسیۆندا بڕیاری لێدراوە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی گەرمیان و هاتووچۆی گەرمیان راسپێردراون جێبەجێی بكەن.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group