قوباد تاڵەبانی ستایشی هەوڵەكانی پارێزگاری سلێمانی دەكات

04/04/2020

نەوا
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی پلانەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تاوتوێ كرد و قوباد تاڵەبانی ستایشی هەوڵەكانی پارێزگاری سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنای كرد.  
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، ئەمڕۆ ٤-٤-٢٠٢٠، سەردانی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی كرد و پێكەوە دوا پێشهاتەكانی بەرەنگاربونەوەی پەتای كۆرۆنایان تاوتوێ كرد ، قوباد تاڵەبانی ستایشی هەوڵ و كۆششەكانی پارێزگاری سلێمانی كرد لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و جێبەجێكردنی پلان و رێنماییەكانی حكومەت، هەروەها داوای لە پارێزگار كرد وەك  ئێستا هەماهەنگی توندوتۆڵی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەكانی پارێزگاكە بپارێزن بۆ بەرەنگاربونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا. 
ئاماژە بەوەشكراوە، لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی ستایشی تەندروستی سلێمانی و هێزەكانی ناوخۆ و ئاسایشی كرد كە بەگیانێكی لەخۆبردوانە ئەركی جێبەجێكردنی فەرمان و رێنماییەكانی خۆ پارێزی جێبەجێ دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group