نه‌وا
ئه‌مڕۆ 5-4-2020، یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠، بڵاوكرده‌وه .
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی كۆڤید١٩له هه‌رێمی كوردستان داوای له حكومه‌ت و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد، پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌موو قۆناغه‌كان بوه‌ستێنن، وه‌ك هه‌نگاوێكی كرده‌یی بۆ خۆپارێزی له‌و ڤایرۆسه نه‌فره‌تیه، داكۆكیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆششی ئه‌مساڵ له ده‌ست نه‌چێت و مسۆگه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام و ئاڵوگۆڕی بیروڕا بوو، وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆبه‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و داخوازیه پشتگیری له راگه‌یاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كات كه بریتیه له كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام و خشته‌ی ئه‌زمونه‌كان و به‌كارهێنانی سیسته‌می ئه‌لكترۆنی بۆ وانه‌كان هه‌ر چه‌نده ئه‌وه بۆ هه‌موو قۆناغه‌كان و ده‌ڤه‌ره‌كان وه‌ك یه‌ك نابێت به هۆی كێشه‌ی ئه‌نته‌رنێت و كاره‌باو كه‌می شاره‌زاییه‌وه، به‌ڵام هه‌ر هه‌نگاوێكی باشه و به ئه‌رێنی لێكی ده‌داته‌وه ، پێویسته سود له ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌ییش وه‌ربگیرێت به پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ وانه‌كان و پۆله‌كانی خوێندنه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، گرنگیشه هانی مامۆستا به‌ڕێزه‌كان بدرێت تا له رێی كورته نامه‌وه په‌یوه‌ندی به خوێنكاران و قوتابیانه‌وه بكه‌ن و رشدیان بكه‌ن له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی وانه‌كانیان، هه‌روه‌ها دابینكردنی موچه و كرێی وانه‌بێژی ئاسانكاری زۆر بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه و سه‌ركه‌وتنی ساڵی خوێندن ده‌كات، هاوكات ده‌بێت بیر له ئه‌گه‌ر و پلانیتریش بكرێته‌وه ئه‌گه‌ر خوانه‌كرده ئه‌م دۆخه درێژه‌ی كێشا.