سلێمانی... سێ تۆمەتبار دەستگیركران كە چەندین فەرمانی گرتنیان هەبووە

08/04/2020

نەوا
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە چەندین فەرمانی گرتنیان هەبوەو تۆمەتبارن بە فێڵكردن لە هاوڵاتیان .
راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، پاش ئەوەی لەلایەن چەند هاووڵاتییەكەوە سكاڵا لەسەر چەند تۆمەتبارێك تۆماركرا كە فێڵیان كردبوو و كەلوپەل و خۆراك و ئاژەڵیان لە هاووڵاتیان سەندبوو، دادوەر بڕیاری گرتنی بۆ تۆمەتباران دەركردو مەفرەزەكانی پۆلیسی بازیان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا هەرسێ‌ تۆمەتبارەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ یاریدەدەرێتی ئاسایشی عەربەت لەڕۆژی 4-4- 2020 لە ناحیەی بازیان دەستگیربكرێن .
ئاماژە بەوەشكراوە، تۆمەتباران كوردن و وتەیان لێوەرگیراوەو دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا و بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون ، لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەیان بەردەوامە .
ئەوەش راگەیەندراوە، تۆمەتباران لەهەریەك لە بنكەكانی پۆلیسی (تەكیە ، فرۆكەخانە ، نەهێتنی تاوان –بنكەی رزگاری ،بازیان ،تاسڵوجە ، بەردەقارەمان ،پیرەمەگرون ) داواكراوبون .



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group