نه‌وا
وته‌بێژی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، توشبویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا به ته‌واوی چاكبوه‌ته‌وه.
دكتۆر بژار مو‌سا وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، یه‌ك نه‌خۆشی توشبو به ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاكبوه‌وه‌و باری ته‌ندروستی ته‌واو جێگیر بۆته‌وه‌و پشكنینی تایبه‌تی یه‌ك له‌دوای یه‌كی بۆ كرایه‌وه كه نێگه‌تیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێته‌وه ماڵه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، كۆی گشتی چاكبوه‌كان گه‌یشته 29 كه‌س و سوپاسی پابه‌ندبوونی خه‌ڵك ده‌كات بۆ رێنماییه خۆپارێزییه‌كان، هاوكات سوپاسی ماندوبونی ته‌واوی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ته‌واوی هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌كات.