نه‌وا
وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵی خوێندكاران نافه‌وتێت و ئه‌وه‌شی وتووه، "سه‌رۆكی زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش پشتیوانی‌یان ده‌ربڕیووه".
د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 9-4-2020 به شێوازی ئۆنلاین سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كمان كرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆ و راگرانی په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دوپاتمان كرده‌وه، هاوشانی یه‌كتر و به هه‌ستكردن به لێپرسراویه‌تییمان به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و بارودۆخه‌كه، قوتابیان و خوێندكارانی ئازیز‌و كه‌سوكاری به‌ڕێزیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه خوێندنی ئه‌مساڵ به‌فیڕۆ ناچێت و زانكۆ حكومی و تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێستن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی خوێندن.
ئه‌وه‌شی وتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی سه‌رجه‌م زانكۆ و راگری په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان به كۆی ده‌نگ پشتیوانی و پشتگیری خۆیان بۆ بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌ربڕی له پێناو پاراستنی پرۆسه‌ی خوێندنی 2019-2020و جه‌ختیان كرده‌وه كه پشتیوان ده‌بن بۆ ده‌ربازكردنی پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ له هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی سیستمی خوێندنی ئه‌لكترۆنی به شیوازی (پاڵپشتكاری).