لە هەولێر لە رووداوێكی هاتوچۆدا چوار كەس گیانیان لەدەستدا

10/04/2020

نەوا
وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای هەولێر - شەمامك چوار كەس گیانیان لەدەستداوە.
فازیڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندوە، لە ڕێگای نێوان هەولێر -  شەمامك، پیكابێك خۆی كێشاوە بەشۆفڵێكی وەستاودا، بەهۆیەوە چوار كەس گیانیان لەدەستداوە.
سەرەڕای قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستاندا بەڵام لە ماوەی رابردوودا چەندین رووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە. 


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group