ئەمریكا داوایەكی لە مستەفا كازمی هەیە

10/04/2020 جیهان

نەوا
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی نزیك رایگەیاند، ئەگەر مستەفا كازمی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق سەروەری وڵاتەكەی بپارێزێت سوود بە پەیوەندی نێوان بەغدا و واشنتۆن دەگەیەنێت.
دەیڤد شێنكەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی نزیك بە میدیاكانی راگەیاند، "ئەمریكا حكومەتێكی عێراقی دەوێت كە بتوانێت كاری لەگەڵدا بكات، لە هەمان كاتیشدا داواكانی گەلی عێراق جێبەجێبكات، حكومەتێك بێت كە پابەندبێت بە چاكسازی و دژ بە گەندەڵی بوەستێتەوە".
راشیگەیاند، "ئەگەر كازمی نیشتیمانپەروەر بێت و سەروەری وڵاتەكەی بپارێزێت، ئەمە بۆ عێراقییەكان و پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریكاش زۆر باش دەبێت".
شێنكەر ئاماژەی بەوەشكردووە، مستەفا لازمی وەك سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عێراق كاری باشی كردووە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group