ئیدارەی گەرمیان: دوكان و بازاڕەكان دەكرێنەوە

17/04/2020

نەوا
ژوری ئۆپراسیۆنەكانی گەرمیان بڕیاری كردنەوەی دوكان و بازاڕەكان بە روی هاوڵاتیان و كاسبكاراندا دەدات.
رۆژی هەینی ژوری ئۆپراسیۆنەكانی ئیدارەی گەرمیان بۆ روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا، ژمارەیەك بڕیار و رێنمایی نوێ لەبارەی رێكارەكانی روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەكە دەركرد، سەرەڕای جەختكردنەوە لە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ بە ئۆتۆمبێل و پیادە لە شەشی ئێوارە تا 12ی شەو، ژمارەیەك بڕیاری دیكەی دەركرد و جەختی لەسەر پابەندبون بە رێنماییەكان كردەوە.
بەپێی بڕیارەكە؛ بازاڕەكان لە سەعات 6 ی بەیانی بۆ 6 ی ئێوارە دەكرێنەوە و دەبێت كاسبكار و خاوەنكارەكان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن.
هەروەك بریاردراوە كە ناوچەی پیشەسازی و كارگەكانی بلۆك و هاوشێوەكانیان لە سەعات 6ی بەیانی بۆ 6ی ئێوارە كراوە دەبن، بەپێی رێنماییە تەندروستییەكان لەلایەن لیژنەی پیشەسازی چاودێرییان دەكرێت.
ژوری ئۆپراسیۆنەكانی گەرمیان رایگەیاند: كافتریا و كافێ و هۆڵەكانی لەشەجوانی و بلیارد و چایخانە و مەلەوانگە و پاركەكان و شوێنە گشتییەكان بە داخراویی دەمێننەوە، هەروەها هێڵەكانی گواستنەوەی گشتی بۆ ناوخۆ و دەرەوە لە رێگەی هۆكارەكانی گواستنەوە (پاس، تاكسی) داخراو دەبن.
ژوری ئۆپراسیۆنەكانی گەرمیان ئاشكرای كرد؛ بڕیارە نوێیەكان لە رۆژی شەممە (18/4/2020) جێبەجێ دەكرێن لە سنوری یەكە كارگێڕییەكانی ئیدارەی گەرمیان.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group