نه‌وا
بڕیاره ئه‌مڕۆ شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات و پرسی نه‌وت و شایسته داراییه‌كان تاووتوێ بكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پێشهاته ئه‌منی و سیاسییه‌كانی عیراق، ماوه‌یه‌كه وه‌فدی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای نه‌كردووه، پێشتریش وه‌زیری دارایی هه‌رێم رایگه‌یاندبوو به‌م نزیكانه وه‌فدێك سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، بڕیاره ئه‌مڕۆ شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیری دارایی و ئه‌ندامێتیی د. دارا ره‌شید وه‌زیری پلاندانان، خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری به‌غدا و ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن.
وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم تاووتوێی بودجه‌ی هه‌رێم پرسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات، پێشده‌چێت پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتیش له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئۆپیك پڵه‌س باسی لێوه بكرێت، به‌و پێیه‌ی به‌غدا باس له پێویستیی پابه‌ندبوونی هه‌رێم به كه‌مكردنه‌وه‌كه ده‌كات.
پێشتریش ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ میدیای فه‌رمیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبو، كه حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یه بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه راده‌ستی به‌غدا بكات، به‌و مه‌رجه‌ی به‌غدا سه‌رجه‌م شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم ره‌وانه بكات.