نه‌وا-لاڤه كورده
لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م به‌یانیه داعش به قه‌ناس هێرشی كردوه و رۆژانه بۆمب ده‌چێنێت، ده‌شڵێت "داعش له قۆناغی خۆرێكخستنه‌وه ده‌رچوه و چالاكی ئه‌نجام ده‌دات".
ره‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی بۆ رادیۆی نه‌وا وتی " به‌پێی رێنمایی فیرقه‌ی 14، هه‌موو به‌یانیه‌ك پێش هاتووچۆی هاووڵاتیان به رێگای سه‌ره‌كیی مه‌خمور - باقر له بناری چیای قه‌ره‌چوخ، ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی عیراق له رێگاكه ده‌ڕۆن بۆ دیاریكردنی بۆمبه چێندراوه‌كان، ئه‌م به‌یانیه له پێش ئۆتۆمبێله‌كه دوو سه‌رباز به‌پێ ده‌ڕۆیشتن و داعش به قه‌ناس له دوره‌وه لێیداون، واته هێرش نه‌بوه بۆسه‌ر سه‌ربازگه، ته‌نها به قه‌ناس بوه و یه‌كێك له‌و دوو سه‌ربازه برینداربوه".
له‌باره‌ی چالاكبونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش، ره‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند "داعش رۆژانه هێرش ده‌كات و له دوو رۆژی رابردوو به هه‌مان شێوه به قه‌ناس هێرشی كردووه، رۆژانه بۆمب ده‌چێنێت، داعش له قه‌ره‌چوخ بوونی هه‌یه، چونكه ناوچه‌كه له باشوره‌وه له‌گه‌ڵ قه‌زای حه‌ویجه و ناحیه‌ی عه‌باسییه هاوسنوره و له رۆژئاواشه‌وه له‌گه‌ڵ شه‌رگات-ه، له روی ئیداریه‌وه 78 گوندی له‌سه‌ره و هه‌روه‌ها داعش له قۆناغی خۆڕێكخستنه‌وه ده‌رچوه و له قۆناغی ده‌ستپێكردنی چالاكیه، به چه‌كی بێده‌نگ هێرش ده‌كات".