نه‌وا
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایده‌كات، بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ئێواره‌ی رۆژی چوار شه‌ممه لیژنه‌ی بینینی مانگ كۆده‌بێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 22ی نیسانی 2020 لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه لاوه‌كیه‌كانی پارێزگاكانی ھه‌رێمی كوردستان، ھه‌ولێر، سلێمانی، دھۆك، ھه‌ڵه‌بجه كۆده‌بێته‌وه.
باسی له‌وه‌شكردووه، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه.