نه‌وا
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌یدا بڕیاردراوه هه‌موو رێكارێك بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی گرژیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوخۆی هه‌رێم نه‌هێڵن.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ئه‌و حزبه كۆبوه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی له خۆگرتبوو، یه‌كه‌میان پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و ئه‌ویتریان گرژیه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی ناوخۆی هه‌رێم بوون، كه "له هه‌ندێ میدیا هه‌ستی پێده‌كرێت".
وتیشی، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی پشتیوانی خۆی بۆ مسته‌فا كازمی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌ربڕیوه و داواكاری هه‌رێمی كوردستان له كازمی ئه‌وه‌یه، كه تایبه‌تمه‌ندی كوردستان له‌به‌رچاو بگیرێ، له‌رووی ژماره‌و هه‌م له‌ڕووی ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان داموده‌زگای تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ چۆنیه‌تی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌ریمی كوردستان له حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به گرژیه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی ناوخۆی هه‌رێمیش وته‌بێژی پارتی رایگه‌یاند، بڕیاردرا هه‌موو ئه‌و رێكارانه بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م گرژیانه نه‌هێڵن و هه‌وڵه‌كانی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌وه كۆبكه‌نه‌وه كه پشتیوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بن، بۆ سه‌ركه‌وتنیان له‌و ئه‌ركه‌ی كه له ئه‌ستۆیانه له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی پرسه ته‌ندروستییه‌كه و پرسی ئابووریدا له جیاتی ئه‌وه‌ی به شتی لاوه‌كی خه‌ریك بن.