سلێمانی.. دوو توشبووی دیكە چاكبوونەوە

19/04/2020

نەوا
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، دوو تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لەو پارێزگایە چاكبوونەوە.
سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: دوو توشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسلێمانی دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی چاكبونەوەو رەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.
هەر ئەمڕۆ لە هەولێر 7 و لە هەڵەبجەش یەك تووشبووی دیكە چاكبوونەوە و بەوەش ژمارەی ئەو تووشبوانەی چاكبوونەوە گەیشتە نزیكەی 270 كەس.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group