نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
له درێژه‌ی ئه‌و داواكارییانه‌ی كاسبكاران ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ 20-4-2020 خاوه‌ن پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل له‌ناوشاری هه‌ولێر داوایان له پارێزگاری هه‌ولێر كرد رێگه‌یان بدرێت پێشانگاكانیان بكه‌نه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه رێبوار خزر خاوه‌نی یه‌كێك له‌و پێشانگایانه‌ی ئۆتۆمبێل به نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی خاوه‌ن پێشانگاكان به رادیۆ نه‌وای وت "له‌ئێستادا نزیكه‌ی 400 پێشانگا و كۆمپانیای فرۆشتنی ئۆتۆمبێل له هه‌ولێر هه‌ن، له هه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌ش 20 تا 60 كه‌س كاریان تێدا ده‌كه‌ن، بۆیه له‌و ماوه‌یه‌ی ئه‌و پێشانگا و كۆمپانیایانه داخراون، نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س بێكاربون".
له‌باره‌ی داواكارییه‌كه‌شیانه‌وه، ئه‌و نوێنه‌ره‌ی پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل وتی "داوا له پارێزگار و قائیمقامی هه‌ولێر و هه‌موو به‌رپرسانی یه‌كه‌ی حكومی ده‌كه‌ین رێگه‌مان بده‌ن به كردنه‌وه‌ی پێشانگاكانمان به‌و مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستییانه‌ی داوامان لێده‌كرێت و درێغی ناكه‌ین له بابه‌تی خۆپارێزیمان، به‌ڵام ناكرێت له‌وه زیاتر بێكاربین و نه‌توانین كاره‌كانمان ئه‌نجامبده‌ین".
پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل له هه‌ولێر له سه‌ره‌تای مانگی سێی ئه‌مساڵ به‌رله بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و به بڕیاری ژوری ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ولێر داخران و تائێستاش رێگه‌ی كردنه‌وه‌یان پێنه‌داون و به‌شی هه‌ره زۆریشیان كه‌وتونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی شه‌قامی 60 مه‌تری هه‌ولێر و لێواری شه‌قامی 100 مه‌تری.